٢ ئازار ٢٠٢٠ - ٠٧:٥٠
پاڵەوان سیامەند ڕەحمان کۆچی دوایی کرد

پاڵەوانی ناوداری کورد کەمێک پێش ئێستا بە هۆی جەڵتەی دڵ لە نەخۆشخانەی شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سیامەند ڕەحمان کە پاڵەوانی کوردی ئێران و خەڵکی شاری شنۆیە میدالیای زێڕی ئۆلەمپیکی کەم ئەندامانی لە بەشی وەرزشیی کێش هەڵگری هەبوو.

سیامەند ڕەحمان هەروەها چەندین جار وەک ئەندامی هەڵبژاردەی کێش هەڵگریی کەم ئەندامانی ئێران توانیویەتی ببێتە یەکەم لە جیهاندا.

............
340